پوورایشۆکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
وێنەی کرمۆکەکەی پوورایش
چاڵی پوورایشۆکە کە بۆ گرتنی مێروولە و دەعبای تر بەکاری دەھێنێت.
پوورایشۆکە لە کاتی پێگەیشتندا

پوورایشۆکە، پوورایش، پیرایشۆکە[١] یا پیرێژنۆکە[٢] (بە ئینگلیزی: Antlion) جۆرە مێروویەکە کە کرمۆکەکەی (بە ئینگلیزی: larva) بەناوبانگە لەبەر ڕەفتارەکەی لە کاتی ڕاوکردندا. بە ئەو چاڵ و کونەی وا لە زەویدا هەڵیدەکوڵێک ئەڵێن تسە گورگانە. کرمۆکەی ئەم مێرووە کونێک لە زەویدا ھەڵدەکۆڵێت و لە بنکییەوە دەوەستێت ھەتا مێروولە و دەعبای بچووکی تێ بکەوێت و بیانخوات.[٣] جۆرە پێگەیشتووەکەی ئەم مێرووە، کە باڵی ھەیە، زۆر ناسراو نییە لەبەر تەمەنە کورتەکەی و بڕێک جار لەگەڵ پووشبەقنگە تێک دەچێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «پیرایشۆکە، فەرھەنگی ئەناھیتا».
  2. ^ «پیرێژنۆکە، کوردیپیدیا».
  3. ^ «Pocock, Reginald Innes (1911). "Ant-lion". In Chisholm, Hugh (ed.). Encyclopædia Britannica. 2 (11th ed.). Cambridge University Press. p. 147».

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]