٩ (فیلمی ٢٠٠٩)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
٩
دەرھێنەرشەین ئەکەر
بەرھەمھێنەرجیم لامێلی، تەیمور بێکمامبێتۆڤ، جێنیفەر کۆنێلی
نووسینپامێلا پێتلەر
سەرچاوەی چیڕۆکشەین ئەکەر
مۆسیقادیبۆرا لوری
دەستکارینیک کێنوای
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەبایەخی تایبەتمەندییەکان
ڕێکەوتی دەرچوون٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٩
ماوەی فیلم٧٩ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٣٠ میلیۆن دۆلار
داھات٤٨٬٤ میلیۆن دۆلار
خەڵاتەکانخەڵاتی ئانی

٩ فیلمێکی وێنەی جوڵاو، ئەکشن، زانستیی خەیاڵیی ترسناکی ساڵی ٢٠٠٩یە،[١] کە لەلایەن «شەین ئەکەر» دەرھێنراوە، «پامێلا پێتلەر» کاری نووسینی بۆ کردووە، ھەروەھا لەلایەن جیم لامێلی، تیم بۆرتۆن، تەیمور بێکمامبێتۆڤ، دانا گینز بۆرگ بەرھەمھێنراوە. ئەستێرەی دەنگی فیلمەکە «ئیلیجا وود» ڕۆڵی وەک کەسێکی نادیار دەگێڕا، شان بەشانی دەنگەکانی تر جۆن ڕەیلی، جێنیفەر کۆنێلی، کریستۆفەر پلومەر، کریسپین گلۆڤەر، مارتین لانداو، فرێد تاتاسکریۆ.[٢][٣]

کۆمپانیای «بایەخی تایبەتمەندییەکان» بەشێوەی شانۆیی لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ بڵاویکردەوە، لەبەر ڕەخنەگرتن بەشێوەیەکی تێکەڵ پێداچوونەوەیان بۆکرد، ٤٨٬٤ میلیۆن دۆلاری پەیداکرد، کە بودجەکەی ٣٠ میلیۆن دۆلار بوو. لەبەر تایبەتمەندی بەرھەمھێنانی بەشێوەیەکی کاریگەر «خەڵاتی ئانی» وەرگرت، لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لەسەر DVD, Blue-Ray بڵاوکرایەوە. تا ساڵی ٢٠١٩، ئەمە تاکە فیلمی گەورەیی کۆمپانیای «وێنەکانی گەردوون» کە لە ژێر ناوی بایەخی تایبەتمەندییەکان بڵاوی کردووەتەوە.

چیرۆک

[دەستکاری]

فیلمەکە باسی ساڵی ١٩٣٠ جیھان دەکات، دیکتاتۆرێک بەناوی «تۆم کەین» فەرمانی دروستکردنی ڕۆبۆتێک دەکات، لەلایەن زانایەک بەناوی «ئالان ئۆپنھایمەر» بۆ ئەوەی ئەو ڕۆبۆتە لە جەنگدا بەکاری بھێنن. زاناکە توانی ڕۆبۆتەکە بە چەند تایبەتمەندییەکی سەیر دروست بکات، ڕۆبۆتێکی زیرەکە، توانای دروستکردنی ڕۆبۆتی تری ھەیە. لەگەڵ ئەوەشدا دیکتاتۆر بەخێرایی ئامێرەکە لە زاناکە وەردەگرێت، پێش ئەوەی زاناکە توانای گیان کێشانی مرۆڤی پێبدات، دیکتاتۆر ڕۆبۆتەکە بۆ جەنگ بەکاردەھێنن، بۆ خاپورکردنی دیکتاتۆری دوژمن، بەڵام ڕۆبۆتەکە جیھانی وێران دەکات، ڕووەک و گیانەوەر و مرۆڤ لەسەر زەوی نامێنێ، جیھان پڕ گاز و کیمیایی دەبێت. لەگەڵ ئەوەی ژیان لەقەراغی تێکدانە، زاناکە ھەوڵی درووستکردنی بووکە شوشەی پەرۆ دەدات، کە بە (ستیتشپونکس) ناسراون، زاناکە گیانی خۆی بە بووکە شوشەکان دەدات، بە ئامێرێکی بچووک کە خۆی دروستی کرد، بووکە شوشەکان بۆ ژیان دەھێنێت، بەڵام خۆی لەکۆتا بووکە شوشە دەمرێت. پاش ماوەیەک، کە کۆتا ستیتشپونک دروستکرا، ژمارەی ٩ی لەسەر بوو. ئامێری ڕوح کێشانەکە لەگەڵ خۆی دەبات، بۆ دەرەوەی ماڵەکە چوو، ژمارە ٢ کە ناوی (مارتن لانداو) دەبینێت، ژمارە ٢ قسەدەکات، بۆ ئەئەوەی ژمارە ٩ قسەبکات، چاکی دەکاتەوە. دواتر ڕۆبۆتێکی ترسناکی چوارپێ ھێرش بۆ ھەردووکیان دەکات، ڕۆبۆتەکە ژمارە ٢ لەگەڵ ئامێری ڕوح کێشانەکە دەبات. پاشان ژمارە ٩ بورجێک دەبنیێت، لەناو بورجەکە ژمارە ١، ژمارە ٥، ژمارە ٦، ژمارە ٨ دەدۆزێتەوە، ھەموویان بەیەکەوەن ژمارە ١ سەرکردەیە و ژمارە ٨ لەشێکی گەورەی ھەیە، پاسەوانی تایبەتی ژمارە ١، ژمارە ٥ ئەندازیاری وێنەیە، ژمارە ٦ کەسێکی جێگیر و ڕاوێژکارە. ژمارە ٩ باسی ژمارە ٢ی دەکرد، کە دەبێت ڕزگاری بکەین، ڕۆبۆتێکی چوار پێ ئەوی بۆ کارگەیەک برد، بەڵام ژمارە ١ ژمارە ٢ی بە مردوو دانا، بەڵام ژمارە ٩ بڕیاری ڕزگارکردنی ئەویدا، ژمارە ٥ و ژمارە ٩ شوێنی کارگەکە دەدۆزنەوە، بەڵام چوار پێکە ھێرشی بۆیان کرد، دواتر ژمارە ٧ کە جەنگاوەرێکی بەتوانایە دەرکەوت، توانی چوارپێکە بکوژێت. ژمارە ٩٬٥٬٧ بینیان، کە ڕۆبۆتە گەورەکە بە ئامێری ڕوح کێسان ژمارە ٢ی کوشت، دواتر ھەر سێکیان لە کارگەکە دوورکەوتنەوە.

ڕۆڵەکان

[دەستکاری]
  • ئێلیجا وود: وەک ٩
  • جۆن ڕەیلی: وەک ٥
  • جێنیفەر کۆنێلی: وەک ٧
  • کریستۆفەر پلومەر: وەک ١
  • کریسپین گلۆڤەر: وەک ٦
  • مارتین لانداو: وەک ٢
  • فرێد تاتاسکریۆ: وەک ٨
  • ئالان ئۆپنھێمەر: وەک زاناکە
  • تۆم کەین: وەک سەرۆک وەزیران

مۆسیقا

[دەستکاری]

تراکی دەنگی فیلمەکە تەنھا لەسەر «ئایتونس» بڵاوکرایەوە،[٤] ھەروەھا ھەشت ڕۆژ پێش فیلمەکە لەسەر ئەمازۆن بڵاوکرا. «دیبورا لۆری» تۆماری فیلمەکەی لە گۆرانی «بەخێرھاتنی ماڵ» دانا، کە لەلایەن Coheed and Cambria وتراوە.[٥] دواترین گۆرانی بۆ دوو ترایلەری فیلمەکە بەرکارھێنرا. ھەموو مۆسیقاکان پێکھاتووی «دانی ئەلفمان» و «دیبورا لۆری»، جگە لە (بەخێرھاتنی ماڵ) کە ھۆنراوەکەی لەلایەن کلاودیۆ سانشێر، مۆسیقاکەش ھی Coheed and Cambria.

یاری ڤیدیۆی

[دەستکاری]

بەکورتی پێش فیلمەکە بڵاوکرایەوە، یارییەکە مافی ڕێگە پێدراوبوو، بە ناونیشانی ٩، یارییەکە بۆ ئایفۆن، ئایپۆد تۆچ بوو.[٦]

پێشوازی

[دەستکاری]

دوای بڵاوکردنەوەی درامای «من دەتوانم ھەمووشتێک بکەم لەخۆم» لە کۆتای ھەفتە بڵاوکرایەوە. بۆ پێنج ڕۆژی سەرەتا نزیکەی ١٠٬٧٤٠٬٤٤٦ میلیۆن دۆلار بۆ ١٥٬١٦٠٬٩٢٦ میلیۆن دۆلار.[٧] فیلمەکە لە ھەموو جیھان تێکرایی ٤٨٬٤٢٨٬٠٦٣ میلیۆن دۆلار بوو.[٨]

بڵاوکردنەوەی لە میدیاکانی ماڵەوە

[دەستکاری]

فیلمەکە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لەسەر DVD و Blue-Ray بڵاوکرایەوە، دوای سێ مانگ و نیو فیلمەکە لە شانۆ بڵاوکرایەوە.[٩] لەسەر DVD و Blue-Ray تایبەتمەندی تێدابوو، وەک دەرھێنەر شەین ئەکەر کە کورتە فیلمێکی لە ساڵی ٢٠٠٥ بەھەمان ناو بڵاوکردبۆوە.[١٠]

بازاڕکردن

[دەستکاری]

لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ترایلەرەکەی لە Apple. Com بڵاوکرایەوە، تایبەتمەندی مۆسیقای بەخێرھاتنی ماڵ لەلایەن Coheed and Cambria تێدابوو.[٥] فیلمی ٩ دووەم فیلمی وێنەی جوڵاوی سەرەکی «بایەخی تایبەتمەندییەکان»، یەکەمین فیلمی کۆرالاینە، کە نووسین و دەرھێنانی لەلایەن ھێنری سێلیک بوو، لەسەر بنەمای کتێبی نێڵ گەیمان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «9». AFI Catalog of Feature Films. لە August 27, 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  2. ^ «Shane Acker's 9». Cartoon Brew. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 2007-02-15 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  3. ^ «Strong cast lines up for animated 9». The Film Asylum. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە March 21, 2007 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  4. ^ iTunes - Music - 9 (Original Motion Picture Soundtrack) by Danny Elfman & Deborah Lurie iTunes Retrieved September 17, 2014
  5. ^ ئ ا «Apple - Trailers - 9». Apple. لە December 27, 2008 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە December 27, 2008 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |archivedate= (یارمەتی)
  6. ^ Brandon، John (November 5, 2009). «9: The Mobile Game for iPhone». Macworld. لە July 5, 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ «Weekend Box Office Results for September 11–13, 2009». Box Office Mojo. لە 2010-08-23 ھێنراوە.
  8. ^ «9 (2009)». Box Office Mojo. لە November 30, 2009 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە November 29, 2009 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |archivedate= (یارمەتی)
  9. ^ «Home Cinema @ The Digital Fix - 9 (R1/US BD) in December». Dvdtimes.co.uk. 2009-10-28. لە 2010-08-23 ھێنراوە.
  10. ^ Spurlin، Thomas (December 17, 2009). «Shane Acker's 9 (Blu-ray)». DVD Talk. لە July 5, 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]