ویلایەتەکانی ڕۆژاوای ناوەڕاستی ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
شاری مینیاپۆلیس لەسەر ڕووباری میسیسیپی یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی ڕۆژاوای ناوەڕاستی ئەمریکا.

ویلایەتەکانی ڕۆژاوای ناوەڕاستی ئەمریکا ناوچەیەکی جوگرافی و کولتوورییە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ئەم ناوچەیە بە شوێنی کۆبوونەوەی کولتوورە جیاوازەکان ناسراوە. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا، دانیشتووان بە دوای زەوییە کشتوکاڵییە بەپیتدارترەکاندا ڕوویان لە ویلایەتەکانی ڕۆژاوای ناوەڕاست کرد و زۆری نەخایاند، ئەورووپییەکان ڕاستەوخۆ لە کەناری ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوای ناوەڕاست ڕێگەی خۆیان دەگرتەبەر. لەم ساڵانەی دواییدا دانیشتووانی کۆچبەرانی ئەم ویلایەتانە ھەمیشە گەشەیان کردووە و ھەمەچەشن بوون. ھەروەھا دانیشتووانێکی زۆری ھیندییەکانی ئەمریکاش لەم ویلایەتانەدا دەژین. خاکی بەپیتی ئەم ناوچانە ڕێگە بە جووتیاران دەدات ھەموو جۆرە بەروبووم و دانەوێڵەیەکی وەک گەنم و جۆ بچێنن و ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش ئەم ویلایەتانە بە «ویلایەتە بەپیتەکانی ئەمریکا» ناسراون.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Midwestern United States»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.