ناوی تۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
ناوی تۆ
پۆستەری فەرمی
دەرھێنەرماکۆتۆ شینکای
بەرھەمھێنەر
  • کۆیچھیرۆ ئیتۆ
  • کاتسوھیرۆ تاکێی
نووسەرماکۆتۆ شینکای
ئەکتەران
مۆسیقاRadwimps
وێنەگری سینەماییماکۆتۆ شینکای
مۆنتاژماکۆتۆ شینکای
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەتۆھۆ
دەرچوون
  • ٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (2016-07-03) (ئەنیمێ ئێکسپۆ)
  • ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ (2016-08-26) (ژاپۆن)
  • ٧ی نیسانی ٢٠١٧ (2017-04-07) (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ماوەی فیلم١٠٧ خولەک[١]
وڵاتژاپۆن
زمانژاپۆنی
داھات٤٠٠ ملیۆن دۆلار[٢]

ناوی تۆ (بە ئینگلیزی: Your Name، بە ژاپۆنی: Kimi no Na Wa 君の名は) فیلمێکی ئەنیمێی دروستکراوی ستۆدیۆکانی تۆھۆ و کۆمیکس وەیڤ فیلمزە. دەرھێنەر و نووسەری فیلمەکە ماکۆتۆ شینکایە، توانی ببێتە یەکەم ئەنیمێ کە بتوانێت ١٠٠ ملیۆن دۆلار ببڕێت لە ژاپۆن، چەشنی ئەنیمێیەکە ڕۆمانسی و خەیاڵی و نھێنی و درامی و ئاڵۆزە، ڕێکەوتی دەرچونی ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦ (لە ژاپۆن) ٧ی ئایاری ٢٠١٧ (لە ئەمریکا)، ئەنیمییەکە بۆ سەرو ١٣ ساڵ گونجاوە و و ماوەکەی ١٠٧ خولەکە و لەلایەن ستۆدیۆی مادھاوس کاری بۆ کراوە، و نمرەی ٨٫٤ی وەرگرتووە لە ماڵپەڕیی ئای ئێم بی دی و لە ماڵپەڕیی تایبەت بە ئەنیمی، مای ئەنیمێ لیست ڕیزبەندی یەکەمی گرتووە، توانی داھاتی بگەیەنێتە ٢٥ ملیار یەن واتا ٩٫٣٥٧ ملیۆن دۆلار بەمەش بووەتە پڕ داھاتترین ئەنیمی لە جیھان و توانیویەتی ببێتە شازدەھەم بەرزترین داھات لە پێڕستی زۆرترین داھاتی فیلمی بیانی[ئ]، لە کۆی ٣٧ خەڵات توانیویەتی ١٨ خەڵات بباتەوە وەک باشترین ئەکتەر، خانمەکتەر، دەرھێنەر، خەڵاتی ڕێزلێنان و باشترین وێنە.[٣]

ئەکتەران

[دەستکاری]

ژاپۆنی

[دەستکاری]
  1. ڕیۆنسوک کامیکی
  2. مۆن کامیشیرایشی
  3. مەسامی ناگاساوە

ئینگلیزی

[دەستکاری]
  1. مایکڵ سینتەرنیکلاس
  2. ستیفانی شێ
  3. کایڵ ھیبێرت

چیرۆک

[دەستکاری]

باس لە کوڕ و کچێکی دواناوەندی دەکات کوڕەکە لە تۆکیۆ دەژیت و کچەکەش گوندنیشنە، چەندەھا کیلۆمەتر لە یەک دوورن بەڵام بەھۆکارێکی سەیرەوە کە پاش ئەوەی ڕۆژێک لە خەو ھەلدەستنەوە دەبینن جەستەیان گۆڕدراوەتەوە بە ھۆکارێکی نادیار و بەمەش یەکتر دەناسن و پەیوەندی نێوانیان قووڵتر دەبێتەوە، دەبێت تا کەی بەردەوام بێت ئەو ڕووداوە، ئایا دەگەن بەچی و لە ھەمووی گرنگتر ھۆکار چییە جەستەیان دەگۆڕدێتەوە.[٤]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئینگلیزی نەبێت

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Your Name». British Board of Film Classification. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ «Kimi no na wa (2016) – Financial Information». The Numbers. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ Vilas-Boas، Eric (2024-04-01). «Makoto Shinkai's Weepiest, Wettest, Most Intricately Animated Movies». Vulture (بە ئینگلیزی). لە 2024-10-19 ھێنراوە.
  4. ^ «Your Name Ending Explained: What Was The Fate of Taki and Mitsuha». PINKVILLA (بە ئینگلیزی). لە 2024-10-19 ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]