مەڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

مەڕ
A research flock at U.S. Sheep Experiment Station near Dubois, Idaho
Domesticated
Scientific classification
Kingdom:
Phylum:
Class:
Order:
Family:
Subfamily:
Genus:
Species:
O. aries
Binomial name
Ovis aries

مەڕ (ناوی زانستی: Ovis aries) ئاژەڵێکی گوانداری ماڵییە.

بە کوردی بە بەچکەکەی دەوترێ بەرخ و کاتێک لە شیر دەبڕدرێتەوە کاوڕ و کاتێک دوو بەھار تێپەڕدەکات شەک و ئەگەر بۆ یەکەم جار بزێ شەکمەڕی پێ دەوترێ، کاتێ کە بە تەواوی پێدەگات بە نێرەکەی دەوترێ بەران و بە مێیەکەی دەڵێن مەڕ.[١]

ناوی مەڕ بەگوێرەی سوڕی ژیانی

[دەستکاری]

مە‌ڕیش وە‌ک زۆربە‌ی ئاژە‌ڵە‌کانی تر لە‌ سە‌رە‌تای پایز بە‌بە‌ران دێت (جووت دە‌بێت) ، دوای ٥ مانگی دە‌زێت واتە‌ لە‌ کۆتایی شوبات یان سە‌رە‌تای ئادار دە‌زێ ، ئە‌و بێچووە‌ی دە‌یبی پێی دە‌ڵێن بە‌رخ.

  1. لە‌ تە‌مە‌نی ١ رۆژی تا ٦ مانگی پێی دە‌ڵێن بە‌رخ ئە‌و خوریە‌ی پێی وە‌یتی پێی دە‌ڵێن ( لوا ) کە‌ لە‌تە‌مە‌نی ٦ مانگی لێی دە‌بڕێتە‌وە‌ ئە‌وکاتە‌ ھیچی تر پێی ناڵێن بە‌رخ.
  2. لە‌ ٦مانگی تاکو یە‌ک ساڵ، پێی دە‌ڵێن کاوڕ ، ئە‌گە‌ر نێر بوو کاوڕە‌ نێری پێدە‌ڵێن ، ئە‌گە‌ر مێ بوو کاوڕە‌ مێی پێ دە‌ڵێن .
  3. شە‌ک و بە‌ردیل : لە‌ یە‌ک ساڵی تا دوو ساڵێ.
    1. کاوڕ ئە‌گە‌ر مێ بوو ساڵێک بە‌سە‌ر تە‌مە‌نی دا رۆیشت پێی دە‌ڵێن (بە‌ردیل) ، ئە‌گە‌ر بە‌ردیل لە‌پایز بە‌رانی خوارد و دویا زا پێی دە‌ڵێن (بە‌ردیلە‌ زا). ئە‌گە‌ر نە‌زا پێی دە‌ڵێن (بە‌ربوارد ) ، بە‌ڵام جاریش ھە‌یە‌ کاوڕە‌مێ بە‌ کاوڕی بە‌رانی دە‌خوا و پێی دە‌ڵێن (کاوڕە‌زا).
    2. ئە‌گە‌ر کاوڕ نێر بوو ئە‌وە‌ پێی دە‌ڵێن (شە‌ک).
  4. شە‌ک ئە‌گە‌ر ساڵێکی بە‌سە‌ردا سووڕایە‌وە‌ واتە‌ لە‌ تە‌مە‌نی دوای دووساڵی تا سێ ساڵی پێی دە‌ڵێن (خرت).
  1. مە‌ڕ دوای تە‌مە‌نی ٢ ساڵی بە‌ بە‌ردیلە‌ زا یان بە‌ربواری دە‌گوترێ مە‌ڕ .
  2. قە‌یرە‌ : لە‌دوای تە‌مە‌نی ٣ ساڵی بە‌سە‌ر خرتدا دە‌گوترێ قە‌یرە‌ و بە‌ڵام لە‌ناو خە‌ڵکی ئاسایی ھە‌ر لە‌دوای ٢ ساڵی بە‌ شە‌ک دە‌گوترێ بە‌ران ، بە‌ڵام شوان و پسپۆڕانی ئە‌و بوارە‌ باش لێکیان دە‌کە‌نە‌وە‌ ، بە‌ناوی تایبە‌تی خۆیان بانگیان دە‌کە‌ن ، وە‌ مە‌ڕ چیند بزێ بە‌وە‌ دە‌ژمێردرێ بۆ نموونە‌ دە‌ڵێن مە‌ڕی یە‌ک بە‌رخە‌ زا و دووبە‌رخە‌ و بە‌رانیش کە‌بووە‌ قە‌یرە‌ بۆنموونە‌ دە‌ڵێن بە‌ران یە‌ک قە‌یرە‌ و دووقە‌یرە‌ ، واتە‌ ئە‌وە‌ندە‌ ساڵە‌ بە‌سە‌رقە‌یراتیە‌کە‌ی داڕۆیشتووە‌.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینە
  2. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە. ٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.