میریا مۆسۆکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
میریا مۆسۆکۆ
لەدایکبوون (١٩٤٦-٠٧-٠١) ١ی تەممووزی ١٩٤٦ (تەمەن ٧٨ ساڵ)
Pedasí District، پەنەما
ھاوسەرArnulfo Arias
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانPresident of Panama
پەروەردەMiami Dade College
ئەندامی حیزبیPanameñista Party

میریا ئلیسا مۆسۆکۆ ڕۆدریگێز دی ئاریاس (Mireya Moscoso؛ لە دایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٤٦) ژنە سیاسەتوانی پەنەماییە، ئەو لە ماوەی ١ی ئەیلوولی ١٩٩٩ تاکوو ١ی ئەیلوولی ٢٠٠٤ بووە ٣٤ەمینن سەرۆکی پەنەما. ئەو یەکەمین ژنە لە مێژووی پەنەما پۆستی سەرۆکی وڵات وەربگرێت.[١]

ئەو ژنی ئەرنولفۆ ئەریاس بوو، ناوبراو سەرۆکی پەنەما بوو، بەڵام کودەتایەکی سەربازیی لە دەسەڵاتی هێنایە خوارەوە دوای ئەوەی هاوسەرەکەی لە ساڵی ١٩٨٨ کۆچی دوایی کرد، ئەوا میریا لە بەڕێوەبردنی کافێکەیان وەردەگرێت پاشانیش هەر خۆی ڕێبەرایەتی حیزبی هاوسەرەکەی دەکات. لە ساڵی ١٩٩٤ بۆ یەکەمینجار خۆی پاڵاوت بۆ سەرۆکایەتی پەنەما بەڵام بەڕێژەی ٤٪ دەنگەکان، هەڵبژاردنەکەی دۆڕاند. دواتر لە هەڵبژاردنەکانی ١٩٩٩ خۆی دەپاڵێوێتەوە و ئەمجارەیان بەڕێژەی زیاتر لە ٨٪ی دەنگەکان بەپێشی ڕکابەرەکەی سەرکەوت.

میریا بەشی دیزاینی ناوخۆی خوێندووە. لە ساڵی ١٩٩١، میریا هاوسەرگیریی دووەمی لەگەڵ بازرگان ڕیچارد گوبەر ئەنجامدا، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٧ جیابوونەوە.[٢] میریا ئەندامە لە ئەنجومەنی خانمانی سەرکردەی جیهان.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Mireya Moscoso». Encyclopædia Britannica. لە March 13, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 15, 2012 ھێنراوە. {{cite encyclopedia}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ «Mireya Moscoso de Arias». Centro de Estudios y Documentacion Internacionales de Barcelona. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  3. ^ «Mireya Moscoso». Council of Women World Leaders (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]