لایتیێر (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
پۆستەری فەرمیی فیلم

لایتیێر (بە ئینگلیزی: Lightyear) فیلمێکی ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەریی خەیاڵی زانستی و سەرکێشی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٢ کە لەلایەن ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی پیکسار و واڵت دیزنی پیکچەرز بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی دابەشکراوە. ئەمە بەشێکە لە زنجیرەی فیلمی چیرۆکی کایەکلێ کە بەدوای چیرۆک و سەرچاوەی کەسایەتیی باز لایتیێر دێت. فیلمەکە لە دەرھێنانی ئەنگوس مەکلینە و کریس ئیڤانس وەک دەنگی کارەکتەری سەرەکی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، کە کیکێ پاڵمەر و پیتەر سۆن و دەیل سۆڵس و تایکا وایتیتی و ئوزۆ ئەدوبا و جەیمس برۆلین و ماری ماکدۆناڵد-لویس و ئێفرێن ڕامیرێز و ئیسیا ویتلۆک جونیۆر ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن؛ و ئەنتۆنی ئارمانینۆ ڕۆڵی پاڵپشتیان بینی.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Pedersen، Erik (٨ی شوباتی ٢٠٢٢). «'Lightyear' Trailer Follows Origins Of 'Toy Story' Space Ranger – To Infinity And Before!». Deadline. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.