خانات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

خانات یان خاگانات جۆرێکە لە سیاسەتی مێژوویی کە لەلایەن خان و خاگان و خاتوون یان خانمەوە حوکمڕانی دەکرێت.[١][٢] خانەکان بە شێوەیەکی تایبەت کۆمەڵگەی کۆچەری تورکی، مەغۆل و تاتار بوون کە کەوتبوونە سەر دەشتی ئەوراسیا،[٣][٤][٥] لە ڕووی سیاسییەوە ھاوتا بوون لەگەڵ سەرۆکایەتییە بنەمادارەکانی خزمایەتی و پاشایەتییە دەرەبەگەکان. خانەکان و خاگاناتەکان بە شێوەی خێڵەکی ڕێکخرابوون، کە سەرکردەکان دەسەڵاتیان بەدەستھێنا لەسەر پشتیوانی و دڵسۆزی جەنگاوەرەکانیان،[٣] باجیان لە ژێردەستەکانیان وەردەگرت.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Definition of KHANATE». merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «khagan in Old Turkish – English-Old Turkish Dictionary | Glosbe». glosbe.com (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا «khanate». Oxford Reference (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «What Is a Khan?». ThoughtCo (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ «The Mongol Khans». education.nationalgeographic.org (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ Cartwright، Mark. «Genghis Khan». World History Encyclopedia (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
  • میدیای پەیوەندیدار بە Khanates لە ویکیمیدیا کۆمنز