تی ئێس ئێم سی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

کۆمپانیای بەرھەمھێنانی نیمچەگەیەنەری تایوان (تی ئێس ئێم سی)[١][٢] کۆمپانیایەکی فرەنەتەوەیی تایوانییە بۆ بەرھەمھێنان و دیزاینی تەکنەلوژیای نیمچەگەیەنەرەکانە.. بەنرخترین کۆمپانیای نیمچەگەیەنەری جیھانە،[٣] گەورەترین فۆندری سەربەخۆی نیمچەگەیەنەرەکانە لە جیھاندا،[٤] و یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی تایوان،[٥][٦] کە بارەگا سەرەکییەکەی و کارە سەرەکییەکانی ھەڵکەوتووە لە پارکە زانستییەکەی ھسینچو لە شاری ھسینچو. زۆرینەی خاوەندارانی بیانین،[٧] بەڵام حکوومەتی ناوەندی تایوان گەورەترین خاوەن پشکە.[٨]

کۆمپانیای تی ئێس ئێم سی لە ساڵی ١٩٨٧ لە تایوان لەلایەن مۆریس چانگ دامەزراوە، یەکەم کارگەی تایبەت بە دروستکردنی نیمچەگەیەنەر بووە لە جیھاندا و لە مێژە کۆمپانیای پێشەنگ بووە لە بوارەکەیدا.[٩][١٠] کاتێک چانگ لە ساڵی ٢٠١٨ دوای ٣١ ساڵ لە سەرکردایەتی تی ئێس ئێم سی خانەنشین بوو، مارک لیو بوو بە سەرۆک و سی سی وی بوو بە بەڕێوەبەری جێبەجێکار.[١١][١٢] لە ساڵی ١٩٩٣ەوە لە بۆرسەی تایوان دا ڕیزبەندی کراوە؛ لە ساڵی ١٩٩٧ بووە یەکەم کۆمپانیای تایوانی کە لە بۆرسەی نیویۆرک دا ناوی ھات. لە ساڵی ١٩٩٤، تی ئێس ئێم سی ڕێژەی گەشەی ساڵانەی ئاوێتەی ١٧٫٤٪ لە داھات و ١٦٫٤٪ لە داھاتدا ھەبووە.[١٣]

زۆربەی کۆمپانیا پێشەنگەکانی نیمچەگەیەنەر کە خۆیان کاری دروستکردنی چیپ ناکەن وەک AMD, Apple, ARM, Broadcom, Marvell, MediaTek, Qualcomm و Nvidia, کڕیاری تی ئێس یێم سین، ھەروەھا کۆمپانیا تازەپێگەیشتوەکانی وەک Allwinner Technology, HiSilicon, Spectra7, و UNISOC.[١٤] کۆمپانیا پێشەنگەکانی ئامێری لۆژیکی بەرنامەبۆداڕێژراو Xilinx و پێشتر Altera ھەروەھا خزمەتگوزارییەکانی فۆندری تی ئێس ئێم سی بەکاردەھێنن یان سوودیان لێ وەرگرتووە.[١٥] ھەندێک لە بەرھەمھێنەران کە دامەزراوەی دروستکردنی تایبەت بە خۆیان ھەیە، وەکو Intel, NXP, STMicroelectronics و Texas Instruments, بەشێک لە بەرھەمەکانیان لە تی ئێس ئێم سی وەردەگرن.[١٦][١٧] بەلایەنی کەمەوە یەک کۆمپانیای نیمچەگەیەنەر، LSI, لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکانی دیزاینی ASIC و پۆرتفۆلیۆی دیزاینی IP ەوە وەیفرەکانی تی ئێس ئێم سی دەفرۆشێتەوە.

تی ئێس ئێم سی توانای بەرھەمھێنانی نزیکەی سێزدە ملیۆن وەیفری ٣٠٠ میلیمەتری لە ساڵی ٢٠٢٠دا تێپەڕاند و چیپ بۆ کڕیاران بە تەکنەلۆژیای ٢ مایکرۆنەوە تا ٥ نانۆمەتر دروست دەکات. تی ئێس ئێم سی یەکەم کارگەی فۆندری بوو کە بەرھەمی ٧ نانۆمەتر و ٥ نانۆمەتری (کە لەلایەن ئەپڵ A14 و M1 SoC 2020 و MediaTek Dimensity 8100 بەکارھێنرا) خستە بازاڕەوە، و یەکەم کارگە بوو کە تەکنەلۆژیای لیتۆگرافی زۆرسەروو بنەوشەیی (EUV)ی بە قەبارەیەکی بەرز بازرگانی کرد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Zacks Equity Research (١٣ی نیسانی ٢٠٢١). «What's in Store for Taiwan Semiconductor's (TSM) Q1 Earnings?». Yahoo! Finance (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ The Value Portfolio (١٦ی نیسانی ٢٠٢١). «Taiwan Semiconductor Stock: Great Company, But Valuation Too High (NYSE:TSM)». SeekingAlpha (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ Nellis، Stephen (15 May 2020). «Taiwan's TSMC to build Arizona chip plant as U.S. -China tech rivalry escalates». Reuters. لە ڕەسەنەکە لە 25 May 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە 25 May 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  4. ^ «Advanced Technology Key to Strong Foundry Revenue per Wafer». IC Insights. 12 October 2018. لە ڕەسەنەکە لە 14 July 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە 14 July 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  5. ^ «Taiwan chipmaker TSMC's earnings soar 91%, Companies & Markets News & Top Stories». The Straits Times. Bloomberg. 17 April 2020. لە ڕەسەنەکە لە 2 May 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە 4 May 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  6. ^ Strong، Matthew (24 March 2020). «Taiwan chip giant TSMC wants 30,000 employees to work from home». Taiwan News. لە ڕەسەنەکە لە 2 May 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە 4 May 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  7. ^ «TSMC becomes safe haven for foreign investors; market cap hits high». Taiwan News. Central News Agency. 17 March 2016. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 2021-04-17 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  8. ^ «Taiwan Semiconductor Manufacturing Company Limited (2330)». Nikkei Asia. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  9. ^ «Company Info». TSMC. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  10. ^ «D&R Foundry Corner - TSMC». Design & Reuse. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
  11. ^ Jennings، Ralph. «How Taiwan Chipmaker TSMC Will Prosper For 5 More Years Without Its Iconic Founder». Forbes (بە ئینگلیزی). لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  12. ^ Horwitz، Josh (٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨). «After spawning a $100 billion industry, Taiwan's "godfather" of computer chips is retiring». Quartz (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  13. ^ 11 March، Tim Phillips | (١١ی ئازاری ٢٠٢٠). «Forget China Mobile. Buy This Stock to Play the 5G and AI Supercycle». The Motley Fool Hong Kong (بە چینی (چینیی ئاسانکراو)). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  14. ^ Abrams، Randy (25 November 2013)، Asia Semiconductor Sector (Sector Review)، Asia Pacific Equity Research، Credit Suisse، pp. 1, 3 {{citation}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  15. ^ Nenni، Daniel (٢٥ی نیسانی ٢٠١٣). «Morris Chang on Altera and Intel». SemiWiki. لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
  16. ^ «Intel Outsourcing Some Atom Manufacturing to TSMC». The Oregonian. 2 March 2009. لە ڕەسەنەکە لە 23 December 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە 15 October 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  17. ^ Loukil، Ridha (9 October 2017). «STMicroelectronics envisage la création de deux usines de puces avec l'aide des Etats français et italien». Ousine Nouvelle (بە فەرەنسی). لە ڕەسەنەکە لە 14 September 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە 2 February 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)