ئازاری درێژخایەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
ڕێڕەوی ناردنی ئازار لە بەشەکانی جەستەوە بۆ مێشکی مرۆڤ
ڕێڕەوی ناردنی ئازار لە بەشەکانی جەستەوە بۆ مێشکی مرۆڤ. کە بە دڕکەپەتکدا ھەڵدەگەڕێت.

ئازاری درێژخایەن یان ئازاری بەردەوام (بە ئینگلیزی: Chronic pain) بە ئازارێک دەوترێت کە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ یان شەش مانگ بەردەوام بێت.[١] بۆ جیاکردنەوەی ئازاری بەردەوام لە ئازارێکی ئاسایی و کورتخایەن، پێویستە بزانین ئازارەکە ماوەی چەندە بەردەوامە، بە گشتی ڕێگەی باو بۆ دەستنیشانکردنی ئازارێک بە درێژخایەن، بریتییە لە بەردەوامبوونی ئازارەکە بۆ ماوەی سێ یان شەش مانگ لە کاتی دەرکەوتنی ئازارەکەوە،[٢] ھەرچەندە لە ھەنێک سەرچاوەی تردا ماوەی دوازدە مانگ پەسەند کراوە تاوەکو بە ئازارێک بوترێت درێژخایەن.[٣] لە پۆلێنکردنێکی دیکەدا بەم شێوەیە ماوەکان دابەشکراون:[٤]

  • ئازاری کورتخایەن یان تیژەئازار: ٣٠ ڕۆژ کەمتر بخایەنێت.
  • ئازاری نیمچەتیژ (لەنێوان ئازاری کورتخایەن و درێژخایەندایە): ماوەی یەک بۆ شەش مانگ دەخایەنێت
  • ئازاری درێژخایەن: ماوەکەی زیاتر لە شەش مانگ دەخایەنێت.

پێناسەیەکی سادەی دیکە بۆ ئازاری درێژخایەن ئەوەیە کە: «ھەر ئازارێکە کە لە ماوەی چاوەڕوانیکراوی خۆی زیاتری خایاند.»[٢]

ڕسەرچاوەی ئازارە درێژخایەنەکان دەکرێت لە ھەر جێگەیەکی جەستەوە، مێشک، یان دڕکەپەتکەوە دەست پێ بکات. زۆرکات چارەسەرکردنی کەمێک قورسترە لە ئازاری ئاسایی، لە چەند توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە ٨٪ - ١١٫٢٪ی کە خەڵکی چەندین وڵاتی جیابوون جۆرێکی ئازاری درژخایەنیان ھەیە.[٥] بە گشتی دەرمانە ئازارشکێنەکان کە نائەفیونین بەکار دەھێنرێت بۆ ئازارە درێژخایەنەکان، چەندین جۆری جیاوازیان ھەیە، بەگوێرەی ھۆکاری دروستبوونی ئازارەکە بەکار دێن.[٦][٧] چارەسەری دەروونپزیشکیانەش لە ھەندێک کاتدا دەکرێت کاریگەریی باشی ھەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە ئازاری درێژخایەنیان ھەیە. ھەندێک لە نەخۆشەکان ئازارەکەیان بە دەرمان و ئازارشکێنە ئەفیونییەکان کەم دەبێتەوە و سوودی لێ دەکەن، بەڵام ھەنێکیان ھەر سوودی لێ نابینین و بگرە زیانیشی بۆیان دەبێت.[٨][٩] ئەو کەسانەی کە ئازارە درێژخایەنەکەیان بەھۆی شێرپەنجەوە نییە و بە ئازارشکێنی ئاسایی چارەسەر نەبوو، پزیشک لەدوای دڵنیابوونەوە لەوەی نەخۆشەکە گرفتی دەروونی نییە و دەرمانەکان بە خراپ بەکارنەھێنێت (بۆ نموونە زیاد لە ڕادەی خۆی و ئالوودەبوون پێیانەوە)، ئەگەر ئەمانەی نەبوو ئەوا ڕەنگە بتوانرێت ئازارشکێنە ئەفیونییەکانی بۆ بەکار بھێنرێت[١٠] ھەرچەندە مەرج نییە ئازارەکە بەوەش باش ببێت، بۆیە ئەگەر چاک نەبوو پێویستە بە زوویی دەرمانەکە بوەستێنرێت.

ئەو کەسانەی گیرۆدەی ئازاری درێژخایەنن زیاتر ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکیان ھەیە،[١١] ھەرچەندە بەتەواوی ھۆکارەکەی دیار نییە، بەڵام لە توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٧دا کە لەسەر مێشکی مرۆڤ کرابوو، ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە "ئەو ڕێڕەوەی کە ئازارەکانی جەستە ئەگوازێتەوە لە لەشی مرۆڤدا، لە مێشکدا لە ڕێڕەکەیدا بە ھەمان جێگەدا تێپەڕ دەبن کە بەرپرسە لە باری دەروونی و حەوسەڵەی مرۆڤ."[١٢] بۆیە ئەگونجێت ئازارەکە کار بکاتە سەر جەوی کەسەکە و توڕەی بکات یان تووشی خەمۆکی بکات. لە لایەکی دیکەوە ئازارە درێژخایەنەکان وا لە کەسەکە دەکات کە چالاکی جەستەیی کەمببێتەوە لە ترسی ئەوەی نەوەک ئازارەکەی بۆ بێتەوە. توندی و باشتربوونی و بەرگەگرتنی ئازارەکە ھەموویان دەکرێت زۆری و کەمیان بگۆڕێن بەپێی ئەو پشتیوانیی چواردەوری نەخۆشەکە و دڵنەوایی کردنی لەلایەن چواردەورییەوە، و ھەروەھا باری ئابووری و کۆمەڵایەتی کەسەکەش کاریگەریی ھەیە لەسەر ئازارەکە.[١٣] لە ئەنجامی توێژینەوەیکی ترادا ئەوە دۆزراوەتەوە کە کەمی توانایی و گرفتی دارایی کاریگەرییەکی بەرچاوی ھەیە لەسەر زیادکردنی ھەستکردن بە ئازار[١٤]

لەڕاستیدا کەم و زۆری ئازارەکە و ھەستپێکردنی لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت و ھۆکاری زۆر ھەیە کە کاریگەریی دەکاتە سەری وەک لایەنی جەستەیی و دەروونی و ژینگەی کۆمەڵایەتی نەخۆشەکە.[١٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Treede RD، Rief W، Barke A، Aziz Q، Bennett MI، Benoliel R، Cohen M، Evers S، Finnerup NB، First MB، Giamberardino MA، Kaasa S، Kosek E، Lavand'homme P، Nicholas M، Perrot S، Scholz J، Schug S، Smith BH، Svensson P، Vlaeyen JW، Wang SJ (حوزەیرانی ٢٠١٥). «A classification of chronic pain for ICD-11». Pain. ١٥٦ (٦): ١٠٠٣–١٠٠٧. doi:10.1097/j.pain.0000000000000160. PMC 4450869. PMID 25844555. {{cite journal}}: |display-authors=٦ نادروستە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  2. ^ ئ ا «Pain terms and taxonomies». Bonica's management of pain. 3. Lippincott Williams & Wilkins. 2001. pp. 18–25. ISBN 0-683-30462-3. {{cite book}}: بەستەری دەرەکی لە |chapterurl= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |chapterurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|chapter-url= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  3. ^ Main، Chris J. (2000). Pain management: an interdisciplinary approach. Chris C. Spanswick. Edinburgh: Churchill Livingstone. pp. ٩٣. ISBN 0-443-05683-8. OCLC 47150901.
  4. ^ Pain management: a practical guide for clinicians. Richard S. , Ph.D. Weiner (6th ed ed.). Boca Raton: CRC Press. 2002. ISBN 0-8493-0926-3. OCLC 47092469. {{cite book}}: |edition= دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر)
  5. ^ Andrews، P. (2018-01). «Chronic widespread pain prevalence in the general population: A systematic review». European Journal of Pain (London, England). 22 (1): 5–18. doi:10.1002/ejp.1090. ISSN 1532-2149. PMID 28815801. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  6. ^ Tauben، David (2015-05). «Nonopioid medications for pain». Physical Medicine and Rehabilitation Clinics of North America. 26 (2): 219–248. doi:10.1016/j.pmr.2015.01.005. ISSN 1558-1381. PMID 25952062. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  7. ^ Welsch، P. (2015-02). «[Opioids in chronic noncancer pain-are opioids superior to nonopioid analgesics? A systematic review and meta-analysis of efficacy, tolerability and safety in randomized head-to-head comparisons of opioids versus nonopioid analgesics of at least four week's duration]». Schmerz (Berlin, Germany). 29 (1): 85–95. doi:10.1007/s00482-014-1436-0. ISSN 1432-2129. PMID 25376546. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  8. ^ Reuben، David B. (2015-02-17). «National Institutes of Health Pathways to Prevention Workshop: the role of opioids in the treatment of chronic pain». Annals of Internal Medicine. 162 (4): 295–300. doi:10.7326/M14-2775. ISSN 1539-3704. PMID 25581341.
  9. ^ Chou، Roger (2015-02-17). «The effectiveness and risks of long-term opioid therapy for chronic pain: a systematic review for a National Institutes of Health Pathways to Prevention Workshop». Annals of Internal Medicine. 162 (4): 276–286. doi:10.7326/M14-2559. ISSN 1539-3704. PMID 25581257.
  10. ^ Busse، Jason W. (2017-05-08). «Guideline for opioid therapy and chronic noncancer pain». CMAJ: Canadian Medical Association journal = journal de l'Association medicale canadienne. 189 (18): E659–E666. doi:10.1503/cmaj.170363. ISSN 1488-2329. PMC 5422149. PMID 28483845. {{cite journal}}: ستوون لە |journal= ونە (یارمەتی)
  11. ^ IsHak، Waguih William (2018-11). «Pain and Depression: A Systematic Review». Harvard Review of Psychiatry (بە ئینگلیزی). 26 (6): 352–363. doi:10.1097/HRP.0000000000000198. ISSN 1465-7309. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  12. ^ Sheng، Jiyao (2017). «The Link between Depression and Chronic Pain: Neural Mechanisms in the Brain». Neural Plasticity. 2017: 9724371. doi:10.1155/2017/9724371. ISSN 1687-5443. PMC 5494581. PMID 28706741.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)
  13. ^ «"Effective Coping of Chronic Pain Varies With Psychosocial Resource Profiles"». www.apa.org. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  14. ^ Rios، Rebeca (2011-01). «Socioeconomic disparities in pain: The role of economic hardship and daily financial worry». Health Psychology (بە ئینگلیزی). 30 (1): 58–66. doi:10.1037/a0022025. ISSN 1930-7810. PMC 3077089. PMID 21299295. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: PMC format (بەستەر)
  15. ^ Hochwarter، Wayne A. (2010-01). «The Interactive Effects of Chronic Pain, Guilt, and Perfectionism on Work Outcomes». Journal of Applied Social Psychology (بە ئینگلیزی). 40 (1): 76–100. doi:10.1111/j.1559-1816.2009.00564.x. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)